AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٢٧ ١٠:٣٦

زولنووری:

دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەئیسی بەردەوام دەبێت لە دانوستانەکانی ڤیەنا

دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەئیسی بەردەوام دەبێت لە دانوستانەکانی ڤیەنا

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی مەجلیس بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دەوڵەتی داهاتوو دانوستانەکانی ڤیەنا درێژە دەدات، وتی: دانوستانەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی تا کاتێک درێژەی دەبێت کە مافی گەلی ئێران دابین ببێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موجتەبا زولنووری ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس رایگەیاند: سیاسەتی دەوڵەتی خەڵکی بەجێ هێشتنی مێزی ڕێککەوتنی ناڤۆکی نییە و دەولەتی ئیبراهیم ڕەئیسیپێی وایە کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی تێچوو و سوودی هەبووە، کۆمار ئیسلامی تێچووەکانی داوە و ئێستا ئەبێ سوودەکانی وەربگرێت.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دەوڵەتی خەڵکی بە شێوەی ڤیەنا دانوستانەکان درێژە نادات، زیادی کرد: مۆدێلی ڤیەنا دووپات بوونەوەی خراپتری ڕێککەوتنی ناڤۆکی بوو.

زولنووری بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دەولەتی داهاتوو مێزی دانوستانەکانی ڤیەنا بەجێ ناهێڵێت، وتی: دانوستانەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ئەو ئەگەرەدا درێژەی دەبێت کە مافی گەلی ئێران دابین ببێت.

News ID 38251

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha