AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٦ ١١:٤٥

وەزیری ناوخۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:

هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی بێ هیچ کێشەیەک بەڕێوەچوو

هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی بێ هیچ کێشەیەک بەڕێوەچوو

وەزیری ناوخۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بە باشی و لە تەندروستییەکی تەواودا بەڕێوەچوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش ژماردنەوەی دەنگەکان و ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی ١٤ی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئەمڕۆ شەممە، ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی جێگیر لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: شوکر بۆ خودا هەڵبژاردنەکانی چواردەهەمین خولی سەرۆک کۆماری لە تەندروستی تەواودا و بە بەشداری زیاتر لە 30 ملیۆن کەس کۆتایی هات و بەڕێز مەسعوود پزشکیان وەکوو نۆهەمین سەرۆک کۆماری ئێران هەڵبژێردرا و هەر لە ئێرەوە دەسخۆشی لێدەکەین..

هەروەها سەبارەت بە ڕێوڕەسمی بەسەرۆک کۆمار ناساندن و سوێند واردنی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو وتی: دوای پشت راست کرردنەوەی ڕاست بوونی هەڵبژاردنەکان لەلایەن شۆرای نیگەهبانەوە، لە کاتی خۆیدا ڕاگەیاندن دەکەین.

News ID 50821

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha