AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٣٠ ١٨:٠٢

دامەزراوەی جەسوور لێکی دایەوە؛

هات و نەهاتی هەڵبژاردنەکان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا

هات و نەهاتی هەڵبژاردنەکان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا

توێژینگەی جەسوور هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی هەڵبژاردنەکان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریای نەبوونی ڕەوایی سیاسی ئیدارەی خۆسەر وەسف دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، توێژینگەی جەسوور هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی هەڵبژاردنەکان لە نواچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریای نەبوونی ڕەوایی سیاسی ئیدارەی خۆسەر وەسف دەکات کە دەتوانێت بەستێنی درێژەی دانوستانەکانی کورد لەگەڵ واشنتۆن و دوای ئەوە دەستپێکردنەوەی دانوستانی کوردی-کوردی بۆ بەڕێوەبردنی لە داهاتوودا خۆش بکات.

هەندێک لە لێکۆڵەران پێیان وایە هۆکاری دواکەوتنی هەڵبژاردنەکان دژایەتی ئەمریکا و تورکیا بووە، کەچی بەرپرسانی کوردی سووریا هۆکاری دواخستنی ئەو هەڵبژاردنەیان ئامادە نەبوونی کومیتەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی تریشەوە هەندێک گرووپی سیاسی و ئایینی لەوانە ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا، یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا و مەسێحییەکان ئەو هەڵبژاردنەیان گەمارۆ دابوو.

توێژینگەی جەسوور هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی هەڵبژاردنەکانی ئەو ناوچەیەی نەبوونی ڕەوایی سیاسی و نێودەوڵەتی پەیەدە یان ئیدارەی خۆسەر ڕاگەیاندووە.

بەم حاڵەوە ئەو توێژینگەیە بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەلێک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان وەسف کردووە و پێی وایە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان گرینگایەتی زۆری هەیە بۆ بەدەستهێنانی ڕەوایی سیاسی ئیدارەی خۆسەر و پەیەدە. هەر بۆیە پێدەچێت لە دوو مانگی داهاتوودا هەوڵی جیدی بدرێت بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا و دوای ئەوەش دانوستان لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانی کورد.

بە گوێرەی شرۆڤەی ئەو ناوەندە، پارتی دەسەڵاتداری کوردی سووریا لەوانەیە جارێکی دیکە بۆ نزیک بوونەوە لە حکومەتی ناوەندی بە ناوبژیوانی ڕووسیا هەوڵ بدات کە پێشتر لەبەر جەختی حکومەتی ناوەندی بۆ کۆنترۆڵی دووبارەی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان ڕاگیردراوە.

لە درێژەی وتارەکەی جەسووردا جەخت کراوە کە ئەنقەرە نیگەرانی لێکەوتە سیاسییەکانی ئەو هەڵبژاردنەیە و بۆیە، ئەگەری درێژەی هیرشی قورستری تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچە هەیە. ئەو ناوەندە ئەگەری داوە کە یەکێتی دیمۆکراتیک لەوانەیە بۆ هیور کردنەوەی دۆخەکە هەوڵی کەم کردنەوەی خواستە سیاسییەکان بدات کە لێی وەکوو دەستووری ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی یەکێتی دیمۆکراتیک ناو دەبرێت.

News ID 50627

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha