AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٣١ ١٢:٢٨

پسپۆڕی بواری ژنان و نەزۆکی:

چارەسەریی نەزۆکی لە ئێران ئاسانە/ کوردستان پزیشکی زۆر باشی تێدایە

چارەسەریی نەزۆکی لە ئێران ئاسانە/ کوردستان پزیشکی زۆر باشی تێدایە

"دوکتۆر عایشە مێعماری, نەشتەرگەر و پسپۆڕی بواری ژنان و نەزۆکی دەڵێت: ئەو ئیمکانات و جیهازاتەی لە وڵاتانی پێشکەوتووی دنیادا بۆ چارەسەری کێشەی نەزۆکی هەیە، بە باشترین شێوە لە ئێراندا لە بەردەستە."

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێونەتەوەیی_ حەلیمە مەڵایی: وڵاتی ئێران لە بواری پزیشکی و بەرهەم هێنانی جیهازاتی پێشکەوتوو بۆ دەرمان و چارەسەیی نەخۆشی بە تایبەتی لە بواری نەزۆکی و نەخۆشییەکانی منداڵ بوون، لەم ساڵانەی دواییدا بەرەوپێش چوونێکی خێرای بەخۆوە بینیوە.

نەزۆکی و منداڵ نەبوون کێشەیەکی تەندروستییە کە دەتوانێ چەندین هۆکاری هەبێت و تەنیا تایبەت نییە بە ژنان و بە گوێرەی ڕای پسپۆڕانی بوارەکە، پێدەچێت ژن و پیاو بە یەک ڕادە هۆکار بن بۆ منداڵ نەبوون.

لێكۆڵینەوە زانستیەكان دەریانخستووە 40%ی هۆكاری نەزۆكی بۆ پیاوان، 40% بۆ ژنان و 10% بۆ هەردووكیان دەگەڕێتەوە، هۆكاری 10%ی دیكەشیان نەزانراوە، واتە هەردوولا هیچ گرفتێكیان نییە، بەڵام منداڵیان نابێت.

لەم دواییانەدا توێژەرانی زانکۆی تەربیەت مودەریسی تاران و پزیشکانی ناوەندی توێژینەوەی چارەسەریی نەزۆکی ئێران( رۆیان) ڕایانگەیاند کە رێگایەکی نوێیان بۆ سەرکەوتن لە دەرمانی نەزۆکی دۆزیوەتەوە.

ڕاگەیێندرا کە پرۆژەیەکیان بەدەستەوەیە کە تەکنۆلۆژیای یارمەتیدەرە بۆ چارەسەریی نەزۆکی و تێدا کەڵک لە هۆشی دەستکرد وەرگیراوە‌. دوکتۆر فەتحی ڕایگەیاند: پرۆژەی (Assisted Reproductive Technologies ) بە کەڵک وەرگرتن لە رێکاری نوێ ئەندازیاری و هۆشی دەستکرد بە ئامانجی نەهێشتنی کێشەی نەزۆکی رێکخراوە.

بە گوێرەی ئامارەکان نزیک ۱۰ بۆ ٢٠ لەسەدی هاوەرسەران لە ئێران دەبێ لە شێوازی دەرمانی بۆ منداڵ بوون کەڵک وەرگرن و بە ئاسایی منداڵیان نابێت.

تیمی پڕۆژەکەی زانکۆی تەربیەت مودەڕیسی تاران دەڵێن: تەنانەت بە شێوازی تێکەڵ کردنی دەستکرد واتا In Vitro Fertilization (IVF) کە سپێرم و توخمەکی هاوسەران لە تاقیگە تێکەڵ دەکرێت و دوایی دەگوازرێتەوە بۆ منداڵدانی خانمەکە هێشتا لە جیهاندا نزیک بە 40 لەسەد ئەگەری سەرکەوتن هەیە؛ بەڵام لە ئێران زیاتریشە لە مامناوەندی جیهانی و ئێمە بەم پێشکەوتن و تەکنۆلۆژیا نوێیانە کە ئاماژە درا دەتوانرێت ئەگەری سەرکەوتنەکە لە سەداسەد نزیک بکەنەوە.

شیاوی ئاماژەیە پارێزگای کوردستانیش کە لەم ڕاپۆرتەدا مەبەستی ئێمەیە، لە بواری پزیشکی و بە تایبەتی لە بواری نەخۆشینەکانی تایبەت بە ژنان و منداڵبوون و نەزۆکیدا بێبەش نەبووە لەم پێشکەوتنە پزیشکیە.

گرینگترین بابەت لە چارەسەریی نەخۆشی و نەهێشتنی کێشەی تەندروستی زیاتر لە ئیمکانات و جیهازات، بوونی پزیشکی پسپۆڕ و لێزان و بەتوانایە کە پارێزگای کوردستان یان بەرفراوانتر ئاماژەی پێبکەین ناوچە کوردنشینەکانی ڕۆژاوای ئێران، زۆر لەم بوارەدا لەپێشەوەن و سەدان پسپۆڕی ناوازە و هەڵکەوتەی تێدایە.

لەم ساڵانەی دواییدا گرووپی دەرمانی ناوەندی چارەسەری و نەهێشتنی نەزۆکی نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە پێکهاتووە لە دوو پزیشکی پسپۆڕی ژنان، فلۆشیپ، لیژنەی زانستی، دوو ئاولەمەناسی phd، پسپۆڕی ئۆرۆلۆژی، کارناسانی مامانی، پەرەستار، پسپۆڕی تاقیگە و پسپۆڕی بێهۆشی، ڕۆژانە دەیان نەخۆش یان ژن و پیاوی نەزۆک دەبینن و پڕۆسەی چارەسەرکردنی کێشەی منداڵ نەبوونیان بۆ دەستپێدەکەن.

لەو ناوەندی چارەسەری و کۆنتڕۆڵی نەزۆکی نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە خزمەتگەلی وەک سپێرمۆگرام، ڤیزیتی ژنان و سۆنۆگرافی، ئایوو ئای، ئا ڤی ئێف، مایکرۆئینجێکشێن، نمونەهەڵگری لە سپێرم، گواستنەوە و فریزی جەنین، فریزی سپێرم، بەخشینی جەنین و منداڵدانی جێگرەوە ئەنجام دەدرێت.

بەرپرسی ئەم ناوەندە ڕایگەیاند کە بە کەڵکوەرگرتن لە پێشکەوتەترین و نوێترین تەکنیک و دەزگاگەلی رۆژی جیهان ئامادەی خزمەت گەیاندن و هۆکاردۆزی و چارەسەریی کێشەی نەزۆکی بە نەخۆشەکانی ناوخۆیی و دەرەوەیی وڵاتین بە تایبەتی نەخۆشەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی دراوسێ و هاوسنوور.

چارەسەریی نەزۆکی لە ئێران ئاسانە/ کوردستان پزیشکی زۆر باشی تێدایە

سەبارەت بە نەخۆشینەکانی ژنان، منداڵ نەبوون و نەزۆکی و هەروەها دەفرایەتییەکانی پارێزگای کوردستان لە بواری پزشکی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە گەڵ دوکتۆر عایشە مێعماری، مامۆستای زانکۆی زانستە پزشکییەکانی کوردستان ، نەشتەرگەر و پسپۆڕی نەخۆشی ژنان، نەزۆکی و منداڵبوون گفتوگۆی کردووە کە پۆختەی وتەکانی لەخوارەوە دێت.

پەرەگرتووترین نەخۆشینی ژنان کامانەن؟

ئەو نەخۆشیانەی زیاتر لە وڵاتانی جیهان سێهەم پەرەیان گرتووە بە تایبەت هاوپەیوەند بە ڕەگەزی ژن، تا ڕادەیەک وەکوو یەکە لە هەموو وڵاتان.بۆ وێنە جۆرەکانی هەو کردنی منداڵدان و کیستی هێلکەدان و تەمەڵی هێلکەدان و تێکچوونی هۆرمۆنەکان. یان ئەگەر ناوچەیی لەبەرچاوی بگرین ، بۆ وێنە لە کوردەواریدا بە بۆنەی دوور بوونمان لە دەریا و ژیان لە ناوچەی کوێستانی تووشبوون بە کەمکاری تیرۆئید زۆرە، کە کاریگەریشی لەسەر نەزۆکی و هەروەها بوونی منداڵی ناتەواو هەیە.

هەر ئەمانەش دەتوانن هۆکاری جیدی بن بۆ نەزۆکی؟

بێ گومان هەر ئەندام یان بەشێک لە لاشەی مرۆڤ کە پەیوەندی بە پڕۆسەی منداڵ بوونەوە هەیە ئەگەر لە حاڵەتی ئاسایی خۆی بترازێت، چ لەباری ڕێکوپێک بوون و چ لەباری هورمۆن یان تێکچوونی لەبەر هەر هۆکارێک بێت، تەنانەت ئەگەر هەوکردنێکی ئاسایی بێت، دەتوانێ کاریگەری بکاتە سەر ڕەوتی منداڵبوون .

لە دەستەی شێرپەنجەکاندا چی؟ کام جۆری شێرپەنجەکان زیاتر لەناو ژناندا هەمەگیرترە؟
شێرپەنجەی مەمک ئێستا زیاترین ڕێژەی تووشبووی هەیە لە جیهاندا. لە نێوان شێرپەنجەکانی تایبەتی ژنان، شێرپەنجەی مەمک، شێرپەنجەی درگانەی منداڵدان، منداڵدان و هێلکەدان، زیاترین تووشبوویان هەیە لە جیهاندا.

بەرچاوترین هۆکارەکان کە بکرێت ئاماژەی پێبکەین؛ چین کە ژنان تووشی ئەم نەخۆشینانە دەکات ؟

لە نەخۆشینەکانی وەکوو هەوکردن، چ هەوکردنی باکتریایی و چ ڤایرۆسی لە منداڵدان و واژنی ژنان، زیاتر هۆکارەکان بۆ لایف ئێستایل و شێوازی ژیان دەگەڕێتەوە.

لەبەرکردنی جلی ژێرەوەی تەسک و لاستیکی، قەڵەوی، خواردنی شیرنی و تووشبوون بە ناخۆشی شەکرە، بێ جووڵەیی و دانیشتنی زۆر و ڕچاونەکردنی خاڵەکانی تەندروستی و پاک و خاوێنیش هۆکارن.

تووشبوون بە نەخۆشی زیپکەی کۆئەندامی زاوزێ(زگیل تناسلی) کە پێشتر و لە ڕابردوودا زۆر کەم بوو و ئێستا بە ڕێژەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە دەتوانێ ببێتە یەکێک لە هۆکارەکانی هەوکردن و دواتریش شێرپەنجە.

بۆچی زیپکەی کۆئەندامی زاوزێ هەمەگیرە ئێستا؟

زیاترین هۆکاری پەیوەندی دەرەوەی خێزانیە کە بەداخەوە لە وڵاتانی جیهانی سێهەمی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خەریکە زیاتر دەبێتەوە. هەروەکوو ئایدز ئەمیش لە پەیوەندی ژن و پیاودا دەگوازرێتەوە.

ئێستا لە وڵاتانی پێشکەوتوو دەرزی ڕێگری لەم نەخۆشیا لە بەردەستە و لە هەموو خەڵکی دەدەن بۆ پێشگیری لە هەمەگیر بوون.

لە بەشی شێرپەنجەکانیشدا هۆکار زۆرن بەڵام ئەوەی بەرچاو بێت، ژنتیک یان ویراسەت و بۆماوەیی بوونە. شێوازی ژیان، هەوکردن و چڵککردنی منداڵدان و هێلکەدانەکان و چارەسەرنەکردنی و مانەوەی بەدرێژخایەنی دەتوانێ ببێتە هۆکار. تووشبوون بە ئایدز و زیپکەی کۆئەندامی زاوزێ.بوونی گرێ لەناو منداڵدان و بۆری هێلکەدان و.....زۆر هۆکاری ترێش.

ژنان چۆن بەرگیری بکەن کە تووشی ئەم نەخۆشینانە نەبن و پێویستیان بە چ جۆرە چاودێرییەک هەیە؟

بە گشتی وەرزش و گۆڕینی لایف ئێستایلی ڕۆژانە بۆ شێوازێکی تەندروست و جێبەجێ کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و دووری گرتن لە بەکارهێنانی خۆراک و خواردنەوەی خراپ، بە هەموو شێوەکانیەوە؛ دەتوانێ ڕێگری بکات لە تووشبوون بە زۆربەی نەخۆشینەکان لە هەردوو ڕەگەزی ژن و پیاو دا.

ژنان دەبێت گرینگی بە چێک ئابی ساڵانە و پاپسمیر بدەن چونکوو دەکرێت بە پشکنینێکی دروست و بەکات لە لایەن پزشکێکی لێزانەوە لە هەندێ نیشانەی سەرەتایی نەخۆشینە قورسەکان و شێرپەنجەکان ئاگادار بینەوە و ڕێگری بکەین لە تەشەنە کردنی نەخۆشیەکە.

با بینە سەر پرسی نەزۆکی، ئێستا زۆر پەرەی سەندووە لە ناو هاوسەراندا، دۆخی پزشکیی کوردستان لەباری ئیمکانات و دەوا و دەرمان و دۆزینەوەی کێشەکە و چارەسەرکردنی منداڵنەبوون، بە گشتی چۆنە و لە چ ئاستێکدایە؟

بە گوێرەی ئەزموونی چەند ساڵەی خۆم لە بینین و پشکنینی نەخۆشەکان، دەتوانم بڵێم نزیکەی ٢٠ لە سەدی خەڵک گیرۆدەی نەزۆکین. ئەم منداڵنەبوون یا کێشەی نەزۆکیەش بە پێچەوانەی ئەو قسانەی لە ناو خەڵکدا باوە ، تەنیا کێشەی ژنان نییە و دەکرێت بڵێین ٥٠ لەسەد پیاو کێشەی هەیە و بە هەمان ڕادەش ڕەنگە کێشەی نەزۆکیەکە هین ژن بێت.

بەڵام بەخۆشحاڵیەوە ئێستا لە ئێران چارەسەری نەزۆکی زۆر ئاسانە و گەیشتووەتە نزیکەی سەداسەد.واتا ئەگەر بنەماڵەکان خۆیان بیانەوێت، لە ئێران بێ منداڵی نییە و هەموو کێشەیەک چارەسەر دەبێت. هەموو خزمەتەکانی فریزی توخمەکی ژن و فریزی سپێرم و ئاوەلەمە، ئای وی ئێف و ئای وی ئای و منداڵدانی جێگرەوە و توخمەک و سپێرمی پێشکەشی هەمووی لە ئێران لە باڵاترین کوالێتی و بە باشترین شێوە و بە کەمترین تێچوو ئەنجام دەدرێت. دەتوانم بڵێم ئاستی پزیشکی ئێران بە تایبەت لە بواری چارەسەری نەزۆکی، هاوئاستی ئەمریکا و ئەورووپایە. هەموو ئەم خزمەته پزیشکیانەش کە ئاماژەم پێیدا جگە لە شارە گەورەکانی وڵات، لە پارێزگای کوردستانیش هەیە و پێشکەش دەکرێت. نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە ناوەندی چارەسەری نەزۆکی هەیە. به تیمێکی پسپۆڕی باش. هەروەها لە باری پزشکی پسسپۆڕیشەوە، لە کوردستان لە ئاستێکی باڵا و زۆر باشدا پزیشک هەیە. هەموو جۆرەکانی نەشتەرگەری بە باڵاترین کوالێتی و بە ئەنجامێکی زۆرباش لە نەخۆشخانەکانی کوردستان و تەنیا نەخۆشخانی کەرتی تایبەتی سەیدولشوهەدایی سنە ئەنجام دەبێت.

لەم ئیمکانات و دەرفەتە دەکرێت بۆ گەشتیاری پزشکی و وەرگرتنی نەخۆشی وڵاتانی دیکە بە تایبەت وڵاتانی دراوسێ کەڵک وەرگرین ؟

بێ گومان کوردستان دەتوانێ هەموو نەخۆشێک لە هەموو بوارەکان لە وڵاتانی دراوسێ ورگرێت. و بە تایبەتی لە بواری نەزۆکی و کێشەی منداڵبووندا پێویست ناکات خەڵکی هەرێمی کوردستان بە تێچوو و زەحمەتی زۆر بڕۆنە ئەرووپا یان سەردانی شارە دوورەکانی ئێران بکەن و ئەوان کە هاوسنووری ئێمەن دەتوانن سەردانی پزیشکەکانی کوردستان بکەن.

News ID 50618

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha