بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قۆناغی دووهەمی خولی چواردەهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران لە سەرانسەری وڵات و نوێنەرایەتییەکانی ئێران لە وڵاتانی جیاجیا لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی دەستیپێکرد و تا کاتژمێر 24:00ی شەو بەردەوام بوو.
قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران ڕۆژی هەینی ٨ی پووشپەڕ بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ، لە قۆناغی یەکەمدا 24 ملیۆن و 535 هەزار و 185 دەنگ بەدەست هاتووە، لەو ژمارەیەش مەسعوود پزشکیان 10 ملیۆن و 415 هەزار و 991 دەنگ و سەعید جەلیلی 9 ملیۆن و 473 هەزار و 298 دەنگی بەدەستهێناوە.
لە قۆناغی دووەمدا مەسعوود پزشکیان بە کۆدی هەڵبژاردن ٢٢ و سەعید جەلیلی بە کۆدی هەڵبژاردن ٤٤ ڕکابەریی یەکتریان کرد.
هەڵبژاردنی ئەمڕۆ ڕێژەی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ساڵی ١٤٠٠ی تێپەڕاند و زیاتربوو لەو ساڵە.
کۆی گشتی دەنگە ژمێردراوەکان و کۆکراوە ٣٠ ملیۆن و ٥٣٠ هەزار و ١٥٧ دەنگە.
دەنگی مەسعوود پزشکیان ١٦،٣٨٤،٤٠٣ دەنگە
دەنگەکانی سەعید جەلیلی ١٣٥٣٨١٧٩ دەنگە
ڕێژەی بەشداریکردن: 49.8
Your Comment