AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٥ ١٥:٤٤

هەموو نیگاکان روو لە ئێرانە؛

ڕەنگدانەوەی خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە مێدیا نێودەوڵەتییەکان

ڕەنگدانەوەی خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە مێدیا نێودەوڵەتییەکان

مێدیا ناسراوەکانی جیهان ، بەڕێوەچوونی خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئێرانیان بە شێوەی بەربڵاو ڕووماڵ کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئێران بەردەوام لەلایەن مێدیاکانی سەرانسەری جیهانەوە ڕووماڵ کراوە.

ڕەنگدانەوەی خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە مێدیا نێودەوڵەتییەکان

کەناڵی ئەلجەزیرە هاوکات لەگەڵ دەسپێکی قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەو ڕووداوەی ڕووماڵ کردووە.

ڕووماڵی مێدیا عەرەبییەکان

ئەلفرات نیوز ی عێڕاق ڕایگەیاند کە قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری دەستی پێکردووە و ڕیزی خەڵک لە شاری قومی پیشان داوە کە بۆ دەنگدان وەستاون.

کەناڵی ئەلمەسیرە ی یەمەن ڕاپۆرتی دا: قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئێران دەستی پێکرد و ئیمام خامنەیی دەنگی خۆی خستە سندوقەکانی دەنگدانەوە.

ڕەنگدانەوەی خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە مێدیا نێودەوڵەتییەکان

کەناڵی ئەلمەیادین بە ئاماژە بە دەسپێکی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕاپۆرتی دا: دەنگدەرانی ئێران لە قۆناغی دووەهم و چارەنووس سازی هەڵبژاردنەکان هاتنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

هەواڵدەری سپۆتنیک لە دەسپێکی ئەو هەڵبژاردنە هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە خەڵک لە ڕیزی دەنگدان دا وەستاون.

بەشی عەرەبی سی ئێن ئێن سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئێران نووسی: ئەو هەڵبژادنە لە کاتژمێر 8 ی بەیانییەوە دەستی پێکردووە و دوو بەربژێر تێیدا بەشداری دەکەن و ڕێبەری ئێرانیش دەنگی خۆی خستووەتە سندوقەوە.

ئەلشەرقیش لە ئەو بارەوە ڕاپۆرتی دا: هەڵبژاردنی قۆناغی دووی سەرۆک کۆماری لە ئێران لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچێت کە شەڕی غەززە 9 مانگە دەستی پێکردووە و سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران سەر بە هەر لایەنێک کە بێت هیچ گۆڕانکارییەک لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی و پاڵپشتی لە لایەنەکانی بەرخۆدان لە ناوچەکە لە سیاسەتەکانی ئێران ناکرێت.

هەروەها هەواڵدەرییەکانی وامی ئیمارات، ڕووسیا ئەلیەوم بە بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێک لە دەنگدانەکانی ئێران ئەو هەڵبژاردنەیان ڕووماڵ کرد.

تی ئاڕ تی عەرەبی لە ئەو بارەوە ڕاپۆرتی دا: پزیشکیان و جەلیلی دوو بەربژێری سەرۆک کۆمارین کە هاتوونەتە قۆناغی دووهەم و سەممە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە دیاری دەکرێت.

هەروەها تەلەڤیزیۆنی عەرەبی و ئەناتۆڵی و ڕۆیتێرز بە بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێک لە ڕیزی خەڵک لە بنکەکانی دەنگدان لە بەشداری بەربڵاوی خەڵک لە ئەو دەنگدانە هەواڵی دا.

ڕۆیتڕیز نووسی: هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێران هاوکاتە لەگەڵ شەڕی غەززە و هەروەها ئاڵۆزی ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان.

News ID 50807

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha