AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٢ ١٩:٤٧

نووسراوەی تایبەت ؛

بە بیانووی 270 ڕۆژ شەڕ و جەنایەت لە غەززە

بە بیانووی 270 ڕۆژ شەڕ و جەنایەت لە غەززە

270 ڕۆژ لە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی سەربازی و جەنایەتی ئیسرائیل لە غەززە تێدەپەڕێت، تراژیدیای تۆقێنەر کە لە مێژووی سەردەمدا بێ وێنە بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە یادداشتێکی تایبەتدا کە خستوویەتە بەردەستی هەواڵدەری مێهر،نووسی: 270 ڕۆژ لە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی سەربازی و جەنایەتی ئیسرائیل لە غەززە تێدەپەڕێت، تراژیدیای تۆقێنەر کە لە مێژووی سەردەمدا بێ وێنە بووە.

لە ئەو شەڕە نابەرانبەرەدا نەخۆشخانەکان و ناوەندە دەرمانییەکان چەندین جار داگیرکراون و کادیری پزیشکی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە.

لە ئەو هێرشانەدا زیاتر لە 150 نەخۆشخانە و ناوەندی دەرمانی کراوەتە ئامانج و 31 نەخۆشخانە بەتواوەتی ڕووخاوە و 300 کادیری دەرمان دەستگیر کراون و زیاتر لە 500 فەرمانبەری نەخۆشخانەکانیش شەهید بوون.

لووتکەی جەنایەت لە نەخۆشخانەکان دەگەڕێتەوە بۆ هێرشەکان بۆ سەر نەخۆشخانەی شیفا.

تا ئێستا 7 گۆڕی بەکۆمەڵ لە نەخۆشخانەی شیفا دۆزراوەتەوە کە تەرمی 500 تێدا دۆزراوەتەوە.

ئە وشەڕە بووەتە هۆی ون بوونی زیاتر لە 10 هەزار کەسی سڤیل و ئاقوارەیی زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو کەس.

هەروەها ژمارەی قوربانیانی ئەو شەڕە گەییشتووەتە 15200 کەس کە 14000 کەسیان تازەلاو و 180 منداڵی ژێر سێ ساڵ بوون

لە ئەو هێرشانەدا نەک هەر خانوو و کەمپەکان بەڵکوو خێوەتەکانیش بوردمان کراوە و ایاتر لە شەڕی دووهەمی جیهانی واتە هەفتا وپێنج هەزار تحن بۆمب بەسەر خەڵکی غەززە ڕژاوە.

لە نێو دڵی پشتیوانی گەورەی ئیسرائیل خەڵکی هاواری نارەزایەتی لە دژی ئیسرائیل دەکەن و لە زیاتر لە 50 زانکۆی جیهاندا خۆپیشاندانی خوێندکارانمان بینی بۆ پاڵپشتی لە غەززە.

پرسی لێپرسینەوە لە بەر]رسانی ئیسرائیل لە دادگا نێودەوڵەتییەکانیش بە شێوەی جیدی شوێنگیری کرا.

ناسینەوەی فەرمی فەلەستین وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆ لە لای وڵاتانی ئەورووپی گەییشتووەتە لووتکە.

شەڕی غەززە دەمامکی لەسەر دەومچاوی درۆیی پاگەندەکارانی مافی مرۆ لە ڕۆژاوا لابردووە.

ڕووخانی ئیسرائیل نزیک بووەتەوە و هەر ڕوو دەدات.

ناسر کەنعانی چافی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

News ID 50771

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha