بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە کۆبوونەوەی لایەنگران و ئەندامانی ئەو حزبە لە باتمان حکومەتی خستە بەردەنگەوە و وتی کە هیچکەس ناتوانێت دەنگی ناڕەزایەتی خەڵک خامۆش بکات.
ئەندامانی لێژنەی پارێزگایی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە باتمان، هێرشی چەکداری بۆ سەر باڵەخانەی نووسینگەی ئەو پارتە لە مارماریسیان ئیدانە کرد. عایشە ئاجار باشاران، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە و نوێنەرانی ئەو پارتە، محمت دەمیر و سونگل قورخماز، شارەوانە هاوبەشەکانی باتمان، چالاکانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد، ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی و ئەندامانی هەدەپە لە ئەو کۆبوونەوە بەشدار بوون.
Your Comment