لاهور شێخ جەنگى بە هاوسەرۆکى یەکێتى دەمێنێتەوە بەڵام بە مەرجێک

مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بە ئامادەبوونى هاوسەرۆکى یەکێتى کۆبووەو تیایدا بریار درا کە لاهور شێخ جەنگى بە هاوسەرۆکى یەکێتى بمێنێتەوە، بەڵام بە مەرج.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەپێی زانیارییەکانى شارپرێس کە لەسەرچاوەیەکى ئاگادار لە مەکتەبى سیاسی یەکیتەوە دەستى کەوتووە ئەمشەو مەکتەبى سیاسى یەکێتى بە ئامادەبوونى هەریەک لە بافڵ تاڵەبانى و لاهور شێخ جەنگی و قوباد تاڵەبانى کۆبووەتەوەو دوای گفتوگۆیەکى زۆر گەیشتوون بەو بریارەی کە لاهور شێخ جەنگى بە هاوسەرۆکى یەکێتى بمێنێتەوە بەبێ بوونى هیچ دەسەڵاتێک.

هەردوولا رێککەوتوون لەسەر ئەوەى دۆخى یەکێتى ئاسایی بکەنەوەو هیچ لایەنێک لە میدیاوە هێرش نەکاتە سەر ئەوی ترو کێشەکان بەبێ دەنگی کۆتایی پێ بهێنن.

هەروەها سەرچاوەکە ئاشکرای کردوە کە لاهور شێخ جەنگى بە هاوسەرۆکى یەکێتى دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەى کە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتى دەگۆڕن یان پلنیۆم ئەنجام دەدەن، هەرکاتێک یەکێک لەو دوو پێشنیارە جێبەجێکرا ئەوکاتە لاهور شێخ جەنگى لە هاوسەرۆکى لادەبرێت و بافاڵ تاڵەبانى دەبێتە سکرتێرى گشتى یەکێتى و جێگرێک یان دوو جێگر بۆ سکرتێر دادەنرێت.

بەهۆى ئەو رێکەوتنەشەوە لاهور شێخ جەنگى بریاریداوە کە پەیامەکەى ئەمشەوی بڵاونەکاتەوەو هیچ قسەیەک لەسەر ئەو دۆخە نەکات.

هاوکات بریارە دوای جەژن ئەنجومەنى سەرکردایەتى کۆبێتەوە بڕیاری کۆتایی بدات بە هەموارکردنەوەى پەیڕەوی ناوخۆی یان ئەنجامدانى پلنیۆم یان هەر بریاریەکى دیکە.

News Code 38215

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha