بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەزا پوور زەهبی ڕایگەیاند: تا ئێستا بۆ نەمانی دیاردەی کۆڵبەری و رێگری لە هاوردنی کاڵای قەدەغە بۆ ناوخۆی ئێران هەوڵی باش لە لایەن سنووردارەکانەوە ئەنجام دراوە بەڵام هیچ یەکە لە ڕێکارەکاب نەبووەتە هۆی نەمانی دیاردەی کۆڵبەری کە ئەبێ ڕێکاری گونجاو بگیردرێتە بەر.
ناوبراو درێژەی دا: بە داواکاری ناتوانین کارێک ببەینە پێشەوە ئەبێ پلانێک جێگرەوەی کۆڵبەر بێت و بە پێشکەش کردنی هەندێک ڕێکار ئەگەری هەیە کە ئامار کەمتر ببێتەوە بەڵام بەتواوەتی لەناو ناچێت.
پوورزەهبی وتیشی: بەشێک لە کێشەی کۆڵبەر کاری دەوڵەتە بەڵام بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ پرسی ئابووری و دەروونناسی ژە ئەبێ لە ئە وبوارەوە لێکۆڵینەوە بکرێت.
بۆچوونی ئێوە