بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، عەسائیب ئەهلی حەقی عێراق بە ئاماژە بە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی تایبەت دژی سەربازانی ئەمریکا، جەختی کرد کە گرووپەکانی بەرخۆدانی عێراق دژی ئاگربڕی نوێ لەگەڵ ئەمریکان.
سەعد سەعدی ئەندامی نووسینگەی سیاسی عەسائیب ئەهلی حەقی عێراق وتی: گرووپەکانی بەرخۆدان ڕایانگەیاند ئاگربڕ کۆتایی هاتووە و ئۆپراسیۆنی تایبەت دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستی پێکردووە.
سەعدی ڕایگەیاند: هیچ ئاگربڕێک لەگەڵ داگیرکەران ناکەین.
ناوبراو داکۆکی کرد: شەڕی ڕاشکاوانە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی داگیرکەرانی ئەمریکی تا چوونە دەرەوەیان لە عێراق درێژەی دەبێت.
بۆچوونی ئێوە