AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٢١ ١٤:٣٦

دوای توندبوونەوەی شەڕ لە گەڵ لاهور؛

بافڵ تاڵەبانی لە راگەیێندراوێکدا بوە سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان

بافڵ تاڵەبانی لە راگەیێندراوێکدا بوە سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بافڵ تاڵه‌بانى وه‌كو سه‌رۆكى یه‌كێتى ناسێندراو ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ وتویه‌تى:"ده‌مانه‌وێت ناوماڵى كورد ڕێكبخه‌ینه‌وه"

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌هه‌واڵێكدا كه‌ له‌په‌یجى فه‌رمى خۆى بڵاویكردۆته‌وه‌ نوسیویه‌تى، "سەرۆک بافڵ تاڵەبانی لەدەباشان پێشوازیکرد لەحەیدەر عەبادی سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسرو سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق".

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "لەدیدارێکدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەرەسەندنە سیاسییەکانی ھەرێم‌و عێراق‌و ناوچەکەو ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق".

باس له‌وه‌شكراوه‌، "بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆی ھاوکێشەکان نەخشەڕێگاو ستراتیژی نیشتمانیی‌و ڕوونی یەکێتی خستەڕوو و یەکخستنی ھێزو تواناو بۆچونە جیاوازەکانی دوپاتکردەوە بۆ زاڵبون بەسەر تەحەدییەکان‌و گەیشتن بەچارەسەری ڕیشەیی کێشەکان لەنێوان ھەرێم‌و عێراقدا".

لەبارەی هەرێمی کوردستانیشەوە بافڵ تاڵەبانی وتویه‌تى:"دەمانەوێت ماڵی کورد ڕێکبخەینەوەو دیدی ھاوبەشمان ھەبێت بۆ پرسەکان‌و پێکەوە کوردستان بەرەو کەناری ئارامی‌و سەقامگیری ببەین، بۆ ئەوەش پێویستمان بەبراو هاوڕێکانمان دەبێت لەھێزە شیعی‌و سوننەکان‌و سەرجەم هێزو لایەنەکانی تر کە پشتیوانمان بن‌و پێکەوە وڵاتێکی دامەزراوەیی بونیادبنێن‌و گیانی لێبوردەیی‌و پێکەوەژیان ببووژێنینەوە، ئەمەش ئەو سیاسەتەیە کە یەکێتی پەیڕەوی دەکات".

به‌گوێره‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌كێتى، ئه‌و حزبه‌ دوو كه‌س به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن به‌گوێره‌ى سیستمى هاوسه‌رۆكایه‌تى، ئه‌و دوو هاوسه‌رۆكه‌ش لاهور شێخ جه‌نگى‌و بافڵ تاڵه‌بانیه‌، به‌ڵام له‌دواى دروستبونى گرژییه‌كانى ئێواره‌ى ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌وه‌ ناكۆكیه‌كانى نێوان هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى توندبۆته‌وه‌.

News ID 38172

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha