AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ١٧ ٠٩:١٥

سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند؛

بەتاڵان بردنی نەوتی سووریا لەلایەن داگیرکەرە ئەمریکییەکانەوە بەردەوامە

بەتاڵان بردنی نەوتی سووریا لەلایەن داگیرکەرە ئەمریکییەکانەوە بەردەوامە

سەرچاوە سوورییەکان لە دریژەی بەتاڵان بردنی نەوتی سووریا بە دەستی داگیرکەرانی ئەمریکی و هاتوچۆی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە حەسەکە و دەڤەری دەیرەزوور هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا درێژە دەدەنە پەرەپێدانی بنکەکانی خۆیانیان لە ناوچەی جزیرەی سووریا و دزینی سەرچاوەکانی ئەو وڵاتە.

سەرچاوە خۆجەیەکان لە گوندی سویدیە بە هەوڵنێری سانایان وتووە: کاروانێک بریتی لە 44 بارهەڵگر و ئۆتۆمبیلی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا و لۆریی گواستنەوەی نەوتی دزراوی سووریا لە ڕێگای ڕێڕەوی سنووری نایاسایی وەلیدەوە چوونە ناو خاکی عێراق.

ئەو سەرچاوانە زیادیان کرد: کۆپتەرێکی سەر بە هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا کە ڕێژەیەکی بەرچاوی مادەی تەقەمەنی و جیهازاتی سەربازی دەگواستەوە، کاتژمێر 6 ی دوێنێ لە بنکە داگیرکەران لە شاری شەدادێ لە حەسەکە نیشتەوە.

ئەو سەرچاوانە هەروەها ڕایانگەیاند: چەند ئەفسەری هێزی چەکدارانی ئەمریکا لە ناو کۆپتەرێک بەرەو بنکەی شەدادێ لە دەیرەزوور گەشتیان کرد.

News ID 38114

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha