بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبوو ئالا وەلائی ئەمینداری گشطی کەتیبەکانی سەیدوشوهەدا لە ئەو بارەو وتی: دەمانەوێت ئۆپراسیۆنێک بەڕێوە ببەین کە هەمووان بڵێن ئەوە ئێمە تۆڵەمان لە ئەمریکییەکان کردووەتەوە. ئەو ئۆپراسیۆنە، بێ وێنە دەبێت و ئەگەری هەیە لە ئاسمان، زەوی یان دەریا لە عێراق یان هەرێم یان هەر شوێنێکی دیکەی جیهان بێت.
وەلائی زیادی کرد: ئێستاکە، نەک دەتوانین لەگەڵ ئەمریکا لە عێراق بەڵکوو لە سنوورەکانی سووریا، ئوردون، کوردستان، کوەیت و عەرەبستان شەڕ بکەین و لە هەر شوێنێک خەساریان لێبدەین.
ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی سەیدوشوهەدا جەختی کرد: ئێمە لە مەیدان و لە نزیکی سەرجەم سەربازخانەکانی ئەمریکاین و درێژە دەدەینە ئۆپراسیۆنی وەڵام دانەوە بە ئەو هێرشانە و سوێندمان خواردووە لە ئەو بارەوە و لە ئەو پێناوەشدا هەنگاو دەنێین.
Your Comment