بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی کوردی سووریا داوایان لە زیاتر لە 50 وڵاتی جیهان کردووە نزیک بە 65000 ئەندامی داعش و بنەماڵەکانیان لە ناوچە ژیر کۆنترۆڵەکانی کوردەکان ببەنە دەرەوە. تا ئێستا ژمارەیەکی کەم لە وڵاتەکان لەگەڵ بردنەوەی هاووڵاتیانی خۆیان لەگەڵ کوردەکان ڕێککەوتوون.
گۆڤاری گڵۆب ئەن میلی کەنەدا لە خۆبواردنی دەوڵەتی ئەو وڵاتە بۆ گەڕاندنەوەی ئەندامانی داعش بۆ ناوخۆی کەنەدا هەواڵی داوە. بەم حاڵەوە، مارک گارنۆ وەزیری دەرەوی ئەو وڵاتە وتوویە بەرپرسانی دەوڵەتی ئەو وڵاتە چوونە ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردەکان و تا لەسەر هاووڵاتیانی کەنەدی کە لە کەمپ و زیندانەکانی ئیدارەی خۆسەرن، هەواڵ وەربگرن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤ، 45 هاووڵاتی کەنەدی لە زیندان و کەمپەکانی ئیدارەی خۆسەر کوردەکانن بەڵام دەوڵەتی کەنەدا نایەوێت بیانگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکە.
بۆچوونی ئێوە