ڕاهێنەرە کوردەکان سەرکەوتنیان بۆ زۆرانی فەرەنگی ئێران تۆمار کرد

ئێران بە ڕاهێنەرە کوردەکانەوە پلەی دووهەمی پاڵەوانێتی زۆرانی فەرەنگی نەبیستانی جیهانی وەدەست هێنا

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگی ئێران بۆ یەکەم جار لە مێژوودا بە وەدەستهێنانی 3 میدالیای زیو، پلەی دووهەمی کێبڕکێی زۆرانی فەرەنگی نەبیستانی جیهانی وەدەست هێنا.

لە ئەو کێبڕکێیانە هەروەها هەڵبژاردەی تورکیا پلەی یەکەم و هەڵبژاردەی قەزاقستان پلەی سێهەمی کێبڕکێیەکانیان وەدەست هێنا.

جەمشید خەیرئابادی وەکوو بەرپرسی تەکنیکی هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگی و سەید فەرید عەدنانی وەکوو ڕاهێنەری باڵا هەر دوو لە کوردستانەوە لە ئەو کێبڕکێیانە ڕێنوێنی وەرزشوانانیان لە ئەستۆ بوو.

News Code 38085

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =