AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ١٤ ١٠:١٨

نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریی دا؛

کەمبوونی ئاو و تەشەنەی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا

 کەمبوونی ئاو و تەشەنەی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا

نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان نیسبەت بە تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکار کەوتنی هێزگەی پۆمپاژی ئاوی عەلووک، کە ئاوی خواردنەوەی 500000 کەسی دابین دەکرد، نیگەرانیی دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی هەماهەنگی یارمەتی مرۆڤدۆستانەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتی نوێی خۆیدا نیسبەت بە کەم بوونی ناوی خواردنەوە لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردەکان لە سووریا هۆشداریی دا.

ئەو نووسینگەی هۆکاری کەم بوونەوەی دەستپێڕاگەییشتنی نزیک بە 500000 کەس لە دانیشتووانی ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کورد لە سووریا، بەتایبەت لە حەسەکەی لەکار کەوتنی هێزگەی پۆمپاژی ئاوی عەلووک ڕاگەیاند کە لەژێر کۆنترۆڵی تیرۆریستانی سەر بە تورکیایە.

ئەو بنکەیەی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها لە تەشەنە سەندنی کۆرۆنا لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کورد لە سووریا بە تایبەتی لە کەمپی ئەلهەول هۆشداریی داوە.

ئەو ڕێکخراوە لەسەر هەوڵی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دروست کردنی بەستێنی دەستپێڕاگەییشتنی دانیشتووانی ئەو ناوچە بە ئاوی خواردنەوە و ڤاکسینی کۆرۆنا جەختی کردووە.

News ID 38070

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha