AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ١٢ ٠٩:٠٨

فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپا:

ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئەمریکا کێشەکانی ئێران چارەسەر ناکات

ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئەمریکا کێشەکانی ئێران چارەسەر ناکات

فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا هیچ کات دۆستی ئێمە نەبووە و نییە، وتی: پێوەندیی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا ئاسایی نابێتەوە و ئاسایی بوونەوەش کێسەکانی ئێران چارەسەر ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەلی حاجی زادە بە وتنی ئەوەی کە دانوستانکارەکانی ئێمە ئەبێ بزانن لەگەڵ دوژمن خەریکی دانوستانن، وتی: ئەمریکا هیچ کات دۆستی ئێمە نەبووە و نییە و هەر بۆیە پێوەندیی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا ئاسایی نابێتەوە و تەنانە ئەو ئاسایی بوونەوە کێشەکانی وڵاتیش چارەسەر ناکات.

ناوبراو زیادی کرد: ئیران ئامادەی گۆڕانکارییەکی گەورە لە هەموو بوارەکانە و بەستێن بۆ ئەو گۆڕانکارییەش خۆش بووە و هیوادارین دەوڵەتی نوێ کێشە ئابوورییەکان و بژێوی ژیانی خەڵک بەتایبەتی هەڵاوسان، بێکاری و لەمپەرەکانی زەواج چارەسەر بکات.

حاجی زادە ڤایرۆسی داعشی لەدایک بووی ناوەندە بیرییەکانی ئەمریکا وەسف کرد و زیادی کرد: ئەو ڕژێمە لە هەوڵدا بوو تا بە هێزە تەکفیری و تیرۆریستییەکانی خۆی سەرتاسەریی جیهانی ئیسلام لەناو ببات.

News ID 38041

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha