AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ١٠ ١٣:٥٨

سێناتۆر لیندسی گراهام:

ئێرانییەکان ڕۆژ بەڕۆژ بەهێزتر دەبنەوە/ئەوان یاری بە بایدن دەکەن

ئێرانییەکان ڕۆژ بەڕۆژ بەهێزتر دەبنەوە/ئەوان یاری بە بایدن دەکەن

سێناتۆری کۆمناریخوازی ویلایەتی کارۆلینای باکووری لە گفتوگۆیەکد دانی پێدا نا کر ئێرانییەکان ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لیندسی گراهام سێناتۆری کۆماریخوازی ویلایەتی کارۆلینای باکووری لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فاکس نیوز ڕایگەیاند کە ئیرانییەکان تێگەییشتوون کە جۆبایدنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لاوازە و کەواتە یاریی پێدەکەن.

سێناتۆری کۆماریخوازی ویلایەتی کارۆلینای باکووری درێژەی دا: ئێرانییەکان لە هەوڵدان ئێمە لە سووریا و عێراق دەربکەن تا بتوانن بە سەر ناوچەکە زاڵ بن. ئەوان هەوڵ دەدەن چەکی ئەتۆمی چێ بکەن و ڕۆژێک ئیسرائیل لە ناو ببەن.

ناوبراو لە ئەو گفتوگۆیەدا زیادی کرد: ئەوان لە ڕێگای دەست پێڕاگەییشتن بە هەموو ئەو پرسانەن، مەگەری ئەوەی کەئێمە چکسازییەک ئەنجام بدەین. من هیچ کات وەکوو ئەمڕۆکە نیگەرانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل نەبووم. ئیسرائیل ناتوانێت ئاسایشی خۆی بسپێرێتە دەستی ئەمریکا.

لیندسی گراهام زیادی کرد کە ئێمە دەتوانین بەر بە هاندانەکانی ئێران بگرین، بەڵام ئەوان ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبنەوە؛ چونکوو بایدن لە چییەتی هەڕەشە تێناگات.

گراهام لە حاڵێکدا پاگەندەی زاڵ بوونی ئێران بە سەر عێراق و سووریا دەکات کە بە قسەی حکومەتە یاساییەکانی هەر دوو وڵاتەکە، تاران یەکەم وڵاتێک بووە کە بۆ یارمەتی بە ئەو حکومەتانە چووە شەڕی تیرۆریستەکانی داعشەوە لە دیمەشق و بەغدا.

News ID 38020

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha