هێرشی مووشەکی بە بنکەی ئەمریکا لە سووریا بە جیدی دەگرین

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وێڕای داکۆکی لە سەر جیدی گرتنی هێرشی مووشەکی بۆ یەکێک لە بنکەکانی ئەم وڵاتە لە خاکی سووریا، لە هەڵسەنگاندنی تەواوی خەسارەکان بە هێزەکانی هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئیسپوتنیک، جان کەربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە پێنتاگۆن "خەریکی هەڵسەنگاندنی بەربڵاوی خەسارەکان" پاش هێرشی مووشەکی بۆ بنکەی سەربازی ئەمریکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی سووریایە.

جان کەربی وێڕای دووپات کردنەوەی ئەم وتە کە "ئەم هێرشە هیچ خەسارێکی بەدواوە نەبووە"، وتی: دەزانم کە دوو بینا هێرش کرایە سەریان. ئێمە ئەمە بە جیدی وەردەگرین و من دەڵێم کە بە تێپەڕ بوونی کات، ڕاستییەکان زۆرتر ڕوون دەبنەوە.

ڕۆژی پێشوو هەواڵنێری ئەلمەیادین لو سووریا رایگەیاند: لە هێرشی مووشەکی بۆ بنکەی سەربازانی ئەمریکیی لە ڕۆژهەڵاتی سووریا 7 کەس کە فەرماندەیەکیشیان تێدایە و هەروەها ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیی و هێزەکانی هاوپەیمانی بریندار بوون.

سەرچاوە سوورییەکان بە بێ ڕاگەیاندنی ژمارەی برینداران، ڕایانگەیاندووە کە برینداران بۆ نەخۆشخانەیەک لە باشووری حەسەکە گوێزراونەتەوە.

News Code 38011

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha