گۆترێش داوای هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان دژی ئێرانی کرد

ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە دەوڵەتی واشنتۆن کرد هەموو گەمارۆکان دژی ئیران بە پێی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی 2015 ی هەڵبوەشێنێتەوە یان لانیکەم بەری کردنیان بۆ لەبەرچاو بگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە دەوڵەتی واشنتۆن کرد بە پێی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، هەموو گەمارۆکان دژی ئێران هەڵبوەشێنێتەوە یان بەری کردنیان بۆ لەبەرچاو بگرێت.

گۆترێش لە ڕاپۆرتەکەیدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش، بە شێوەی تایبەت ئاماژەی کردووەتە سەر درێژ کردنەویە بەری کردن لە گەمارۆکان بۆ بازرگانی نەوتی لەگەڵ ئێران و درێژ کردنەویە بەری کردنی هاوکاری لە پڕۆژەکانی پەرەنەسەندی ناڤۆکیش.

ناوبراو هەروەها داوای لە ئێران کردووە تا بە تواوەتی بگەڕێتەوە بۆ سەر بەڵێنە ناڤۆکییەکانی لە حاڵێکدا کە هەڵپەساردنی هەندێک بەڵێنی ئێران لە وەڵام بە بێ بەڵێنییەکانی ئەمریکا و هاوبەشە ئەورووپییەکانی ئەنجام دراوە.

بە وتەی گۆترێش، بووژانەوەی تەواوی ڕێککەوتنی ناڤۆکی باشترین ڕێگا بۆ دەستەبەر کردنی ئاشتی خوازانە بوونی بەرنامەی ناڤۆکی ئێرانە.

News Code 38005

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =