رێگای ئاسنی هەمەدان_سنە تا دوو مانگیتر دەکرێتەوە

وەزیری رێگا و شارسازی وتی: هەوڵ ئەدەین پرۆژەی رێگای ئاسنی هەمەدان_ سنە تا دوو مانگیتر و پێش کۆتایی دەوڵەتی دوازدەهەم بکرێتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر, محەمەد ئیسلامی ئەمڕۆ لە رێورەسمی کرانەوەی رێگای سنە_مەریوان وتی: هیوادارین تا دوو مانگی داهاتوو ۷۰ کیلۆمەتر لە پرۆژەی رێگای ئاسنی هەمەدان_سنە کۆتایی بێت بۆ ئەوەی بەم زوانە بینەری کرانەوەی ئەم رێگایە لە کوردستان بین.
ئەو وتیشی: هەروەها هەوڵ ئەدەین پرۆژەی فڕۆکەخانەی سەقزیش وەکوو دووهەمین فڕۆکەخانەی پارێزگا کەڵکی لێ وەربگیردرێت و بەم شێوە دۆخی رێگا و بانی ئەم پارێزگایە باشتر بێت.
ناوبراو وتیشی: هەوڵ ئەدەین تا کۆتایی ساڵی ۱٤۰۰ بتوانین ۲۰۰ کیلومەتر رێگای گوندی لە کوردستان ساز بکەین.

News Code 37997

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =