بە پێی هەواڵی مێهر، یانەی نەتەوەیی بەهێزترین پیاوانی ئێران لە کێبەرکێیەکانی بەهێزترین پیاوان کە لە دوبەی بەڕێوە چوو، بەشدارییان کرد.
یانەی نەتەوەیی ئێران لەم کێبەرکێیانەدا 3 میداڵی زێر، 2 زیو و 2 میداڵی بۆرۆنزییان بە دەست هێنا. رۆستەم عەزیزی و دانیال مورادی 2 وەرزشوانی لێهاتووی کوردستانی وەکوو نوێنەری کوردستان لەم کێبەرکێیەدا بەشدار بوون.
رۆستەم عەزیزی ئەندامی یانەی نەتەوەیی بەهێزترین پیاوانی ئێران لەم کێبەرکێیانەدا توانی پلەی دووهەم بۆ خۆی دەستەبەر بکات و میداڵی زیو وەربگرێت.
Your Comment