بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕایگه‌یاند: پاساوی هێڕش و داگیرکردنی هەرێمی کوردستان لە لایەن تورکیاوە هەبوونی پەکەکەیە ده‌ڵێت: راستە پەکەکە هەروەکو چۆن لە بۆتان، هەکاری و دیاربەکر ھەیە. بێ مۆڵەتی حکومەتی هەرێم لە بادینان و قەندیلش هەیە، بەڵام ئیمە دەزانین پەکەکە تەنیا بیانووە دەنا تورکیا ئەو کارەی هەر دەکرد.
ئارێز عه‌بدولا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئەگەر تورکیا دەیەوێ بڕوا بە گەلی کوردستان و عێڕاقیش بێنێ کە هێڕش و داگیرکاریەکانی تەنیا دژی پەکەکەن، پێویستە بەزووترین کات لە دەشتی نەینەوا، سوریا، ، ئازربایجان، قوبرس، لیبیا و سۆمال وبکشێتەوە و لە جیاتی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی لۆزان هەوڵی بوژانەوە و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێڤەر بدات، دەنا پڕووپاگەندەکانی مایە پووچ و باوەڕنەکردەن.
له‌ئێستادا توركیا له‌هه‌وڵى فراوانكردنى بنكه سه‌ربازیه‌كانى و داگیركارى به‌رفراواندایه له هەرێمی كوردستان و حكومه‌ته‌كانى هه‌رێم و عێراق له‌وڕوه‌وه بێده‌نگى هه‌ڵبژاردوه.
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان:
په‌كه‌كه ته‌نیا بیانوه بۆ توركیا دەشتی نەینەوا خۆ پەکەکەی لێ نییە

ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت په‌كه‌كه ته‌نیا بیانوه بۆ توركیا‌و ئه‌گه‌ر توركیا ڕاست ده‌كات با له ده‌شتى نه‌ینه‌وا، سوریا ، ئازربایجان و چه‌ندان شوێنى تر بكشێته‌وه خۆ په‌كه‌كه‌ى لێ نیه.
News ID 37934
Your Comment