بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە بۆ بەرەنگاریی داعش هێزە سەربازییەکانی خۆی لە باکووری سووریا دەهێڵێتەوە.
شیاوی ئاماژەیە کە زۆربەی ناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەوانە حەسەکە، دەیرەزوور و ڕەقە کە تەژی لە نەوت و گاز و وزەی سووریایە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک هەسەدە یە کە لە لایەن هاوپەیمانی دژە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا پشتیوانی دەکرێن.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە دیمەشق ڕایگەیاندووە : ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بێ ڕچاوکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان نەوتی سووریا قاچاخ دەکات و دەیفرۆشیت.
Your Comment