هێرشی سەربازانی تورکیا بۆ سەر ماڵی کوردان بە تۆمەتی دابینی دارایی پەکەکە

هێزە سەربازییەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر ماڵی 100 هاووڵاتی تورکیا کە زۆربەیان کوردن و ژمارەیەکیان دەستگیر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزە سەربازییەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر ماڵی 100 هاووڵاتی تورکیا کە زۆربەیان کوردن و ژمارەیەکیان دەستگیر کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی بەینولنەهرەین، هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی سەرلەبەیانی بە هێرشی لەناکاو بۆ سەر 100 ماڵ لە شارەکانی ئامەد، ئەستەنبۆڵ، ئەنقەرە، ئەدەنا و ئایدین، ژمارەیەک کەسیان دەستگیر کرد.

ئەوان تاوانی ئو کەسانەیان دابینی دارایی پەکەکە ڕاگەیاندووە. زۆربەی ئەو هێرشانە لە انوچە گوندەوارییەکانی ناوچە کوردنشینەکانی لیجە، هازرۆ و چای کوی ئامەد رووی دا.

News Code 37899

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =