بە ئەمریکاییەکانم وت تیرۆری سەردار سولەیمانی هەڵەیەکی گەورە بوو

سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنیەی عێراق وتی: بە ئەمریکییەکانم وتووە کە تیرۆری سەردار شەهید حاج قاسم سولەیمانی لە خاکی عێراق هەڵەیەکی گەورە بوو.

بە پێی هەواڵی مێهر, ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنیە لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی ئەلفورات داکۆکی کرد: تیرۆری سەردار شەهید سولەیمانی کە لە سەر بانگهێشتی عێراق بۆ ئەم وڵاتە هاتبوو,هەڵەیەکی گەورەی ئەمریکییەکان بوو.
ئەو وتیشی لە گەڵ باڵوێزەکانی دوو وڵاتی نزیک بە ئەمریکا دیداریان بووە و داکۆکییان کردووە کە ئەمریکا لە بوونی خۆی لە عێراق ماندوو بووە و نایەوێ درێژە بە ئامادەبوونی خۆی لەم وڵاتە بدات و ژمارەی هێزەکانی لەم ناوچە کەم دەکاتەوە.
عەلاوی داکۆکی کرد: بەشداری هێزە ئەمریکییەکان لە خاکی عێراق لە چوارچێوەی یاسای سەربازی و رێزنان لە حکومەتی عێراق نییە.
ناوبراو وتیشی: بە ئەمریکییەکانم وت بە بۆنەی ئەوەی سەردار سولەیمانی لە سەر بانگهێشتی عێراق سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو, تیرۆر کردنی لە خاکی عێراق هەڵەیەکی گەورە بوو.
ئەو پێش بینی کردووە ۱۸ لەسەدی خەڵکی عێراق لە هەڵبژاردن بەشداری دەکەن و من بۆ خۆم باوەڕم بە هەڵبژاردنەکان و رەوتی سیاسی وڵات نییە.
عەلاوی داکۆکی کرد کە ڕێز لە حەشدی شەعبی دەگرێت و پێشنیاری پێک هێنانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکان بە بەشداری هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی بە مەسعوود بارزانی داوە.
ئەو روونی کردەوە: بە هۆی نەبوونی متمانەم بە هەڵبژاردن لەم رووداوە سیاسییەدا بەشداری ناکەم بەڵام ئەمە بە واتای ئەوە نییە نامەوێ چالاکی سیاسیم هەبێت و تەنیا رەوشی چالاکیم لە ئاشتیخوازانەوە بە خۆپیشاندان و نافەرمانی دەگۆڕم.

News Code 37885

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =