AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٣١ ١٦:٠١

ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان ڕایانگەیاند:

سڕینەوەی کوردەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا لە باکووری سووریا

سڕینەوەی کوردەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا لە باکووری سووریا

بە پێی ڕاگەیندراوی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان، تەنیا 20 لەسەدی کوردەکانی دانیشتووی عەفرین پاش هێرشی سەربازی ساڵی 2018 لە ناوچە کوردنشینەکاندا ماونەتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لە دابەزینی زۆری جەماوەری کوردی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی تورکیا پاش هێرشی 2018 و 2019 هەواڵیان داوە.

گۆڤاری ئێل مانیفێستۆی ئیتالای لە ڕاپۆرتێکدا لە دابەزینی زۆری جەماوەری کوردی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی تورکیا پاش هێرشی 2018 و 2019 هەواڵی داوە. لەم ڕاپۆرتەدا نووسراوە 80لەسەدی جەماوەری عەفرین کە زۆربەیان کورد، ئێزدی و مەسیحی بوون، پاش هێرشی سەربازی تورکیا لە ساڵی 2019 ناچار بوون ئەم ناوچە بەجێ بێڵن.

هەروەها بە پێی ئەم هەواڵە، دەوڵەتی تورکیا ڕێگری لە گەڕانەوەی ئەوان دەکات و ماڵەکانیان بۆ هێزەکانی خۆی و بنەماڵەکانیان بەکار دێنێ و هەڕەشە لەو کەسانە دەکات دەیانەوێ بۆ عەفرین بگەڕێنەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ڕۆژاوا کە ڕێکخراوەیەکی لێکۆڵینەوەیی لە باشووری سووریایە، لە راپۆرتێکدا باسی دۆخی نالەباری ئاوارەکانی عەفرینی کردووە. بە پێی ئەو هەواڵە 300 هەزار کەس لە کوردەکان عەفرینیان بە جێ هێشتووە کە 7500 کەسیان لە ناوچەی شەهبا سەقامیان گرتووە و 115 هەزار کەسیش لە گوندەکانی دەوروبەر دانیشتوون و ئەوانی دیکەش لە عێراق و ئەوروپادا ئاوارە بوون.

گۆڤاری ئیلمانیفێستۆ سەبارەت بە دۆخی دانیشتوانی شارەکانی گرێ سپی و سەرێکانی پاش هێرشی 2019ی تورکیا نووسیویە: زیاتر لە 14 هەزار کەس لە دانیشتوانی ئەم دوو شارە پاش هێرشی تورکیا لە دەوروبەری حەسەکە جێگیر کراون.

کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لەو کەسانەی لە ئاڵمان هەڕەشەیان لێ کراوە، لە بڵاوکراوەیەکدا دەوڵەتی تورکیای بۆ هەوڵ دان بۆ گۆڕانی ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریا تۆمەتبار کردووە. ئەم ڕێکخراوەیە داوای لە دەوڵەتی ئاڵمان کردووە ڕێگری لە درێژە دان بەم سیاسەتە بکات.

ئەم ڕێکخراوە هەروەها ڕایگەیاندووە 95لەسەدی کوردەکانی دانیشتووی عەفرین پاش هێرشی تورکیا لە ساڵی 2019، ئەو شارەیان بە جێ هێشتووە و گرینگترین مەبەستی تورکیا لە هێرش کردن بۆ سەر عەفرین خاوێن کردنەوەی ئەو شارانە لە بوونی کوردەکانە.

News ID 37874

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha