بە پێی هەواڵی مێهر، رافائێل گروسی وتی: نابێ لەمە زیاتر خۆمان سنووردار بکەینەوە دەبێ بزانین ئەم ڕێککەوتنە کاتییە و چارەسەرێکی هەمیشەیی نییە.
ئەو وتیشی: من پێشوازی لە هاوکاری لە گەڵ سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەکەم و بیروڕای ئەوان دەبیسم.
ناوبراو ڕایگەیاند: پێم خۆشە لە زووترین کاتدا لە گەڵ سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دانیشتنێک بەڕێوە ببەین و پێوەندییەکی باش ساز بکەین.
Your Comment