دەمەوێت لە گەڵ سەرۆک کۆماری نوێی ئێران هاوکاری بکەم

بەڕێوەبەری گشتی ئاژنسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی وتی: دەمەوێ لە گەڵ سەرۆک کۆماری نوێی ئێران هاوکاری بکەم و پێوەندییەکی باش ساز بکەین.

بە پێی هەواڵی مێهر، رافائێل گروسی وتی: نابێ لەمە زیاتر خۆمان سنووردار بکەینەوە دەبێ بزانین ئەم ڕێککەوتنە کاتییە و چارەسەرێکی هەمیشەیی نییە.

ئەو وتیشی: من پێشوازی لە هاوکاری لە گەڵ سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەکەم و بیروڕای ئەوان دەبیسم.

ناوبراو ڕایگەیاند: پێم خۆشە لە زووترین کاتدا لە گەڵ سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دانیشتنێک بەڕێوە ببەین و پێوەندییەکی باش ساز بکەین.

News Code 37872

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =