AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٣١ ١٢:٤١

یەحیا سنوار:

شمشێری قودس گۆڕانکارییەکی ستراتیژیک لە شەڕ دژی زایۆنیسم هێنایە ئاراوە

شمشێری قودس گۆڕانکارییەکی ستراتیژیک لە شەڕ دژی زایۆنیسم هێنایە ئاراوە

سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە غەزە وتی: شەڕی شمشیری قودس بووە هۆی دروست بوونی گۆڕانکارییەکی ستراتیژیک لە شەڕ دژی ئیسرائیلییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، یەحیا سنوار سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس لە کەرتی غەززە بە ئاماژە بە شەڕی شمشێوی قودس و سەرکەوتنی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە ئەو شەڕە وتی: چینە جیاجیاکانی خەڵکی فەلەستین توانیان لە بەرانبەر دوژمنی ئیسرائیل سەربکەون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سنوار زیادی کرد: شەڕی شمشێری قودس گۆرانکارییەکی ستراتیژیکی لە هاوکێشی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیلییەکان دروست کرد. گەلی فەلەستین لە شەڕی شمشێری قودس گرووپەکانی بەرخۆدانیان لە ئامیز گرت و پاڵپشتیان لێیان کرد.

ڕۆژی ڕابردووش سنوار وتبووی: ئازادی قودس و مزگەوتی ئەقسا بە پشتی خودا نزیکتر لە هەر کاتێکی دیکەیە. پیلانەکان دژی پرسی فەلەستین و ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ دوژمی زایۆنی هەرگیز لەسەر فەلەستینییەکان و هەڵوێستەکانیان کاریگەر نەبووە.

ماوەیەک لەمەوپێشیش خالید مەشعەل سەرۆکی حەماس لە دەرەوەی لە فەلەستین لە لێدوانێکدا وتی: شەڕی شمشێری قودس داهێنانی بەرخۆدانی فەلەستینی پیشان دا.

ناوبراو زیادی کرد: دانیشتووانی ناوچە داگیرکراوەکانی 1948 گەورەترین پشتیوانی دانیشتووانی قودسن. مەشعەل لە درێژەدا وتی: دوژمنان پێیان وابوو شەڕ دژی قودس کۆتایی هاتووە، بەڵام نەیدەزانی کە ئەو شارە هۆی خێر و بەرەکەتە و ورەی ئۆمەتی ئیسلامی بۆ بەرگری لە پیرۆزییەکانی خۆی زیاتر لە ڕابردوو بەرز دەکاتەوە.

News ID 37867

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha