بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی ڕاگەیێندرا کە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری داهاتووی ئێرانە و ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن نیشانی دەدات کە باڵاترین دەنگی هێناوە، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی نووسینگەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی کرد.
لەم دیدارەدا ڕۆحانی وێڕای پیرۆزبایی لە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ، سەبارەت بە بەشداریی بەشکۆی خەڵک لە هەڵبژاردن قسەیان کرد.
Your Comment