بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت کە "ئەگەر پەکەکە لەبادینان جێی پێ لێژ بوبێت، ئەوە مانای ئەوەنییە لەدەڤەری پشدەر، شارباژێڕ، شارەزورو هەورامان بەئاسانی ئەتوانێت دەست لەهەڤاڵانی ئێمە بوەشێنێت".
ده‌شڵێت:"ئەگەربێتو بەهەر بیانویەک هێرشی سەربازی بکرێتەسەر تاکە کەس، یان بارەگاکانمان، زۆر بەتوندیی‌و بەگورزی سەربازی وەڵامدەدەینەوە".
ئاری محەمەد هەرسین ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى له‌ڕێگه‌ى وتارێكه‌وه كه دوو په‌یامى ئاراسته‌ى په‌كه‌كه كردوه ده‌ڵێت:"ئەگەر پەکەکە کوردی عێراقی خۆشدەوێت‌و پێیخۆشە بارە قورسەکەی سەرشانیان کەمبکاتەوە، ئەبێت کوردستانی عێراق بەجێبهێڵێت، چونکە پەکەکە بوەتە بارگرانی بۆ حکومەتی هەرێم".
له‌په‌یامى دوه‌میشیدا سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى پارتى نوسیویهتى:"ئەگەر پەکەکە لەبادینان جێی پێ لێژ بوبێت، ئەوە مانای ئەوەنییە لەدەڤەری پشدەر، شارباژێڕ، شارەزورو هەورامان بەئاسانی ئەتوانێت دەست لەهەڤاڵانی ئێمە بوەشێنێت".
له‌و ڕوهشهوه هۆشداریی به‌په‌كه‌كه دهداتو نایشارێته‌وه، "ئەگەربێتو بەهەر بیانویەک هێرشی سەربازی بکرێتەسەر تاکە کەس، یان بارەگاکانمان، زۆر بەتوندیی‌و بەگورزی سەربازی وەڵامدەدەینەوە، هەمان شت بۆ هێرشکردنەسەر بارەگاکانمان بەنمایشی خۆپیشاندانی مەدەنیش کە پەکەکە خەڵکی سیڤیل بۆ مەرامی خۆی بەکاربهێنێت ڕەوایەو وەڵامی توندمان ئەبێت".
بۆ ئه‌وه‌ش ئارى هه‌رسین ده‌ڵێت:"سەرۆک مام جەلال فەرمویەتی، وتار بەوتارو فیشەکیش بەفیشەک وەڵامئەدرێتەوە، ئێمەش وا ئەکەین، خۆپیشاندان بەمەبەستی سوتاندنی بارەگاکانی پارتی‌و پانکردنەوەی سەری کادیرانمان بەبلۆک وتارنییە، بەڵکو هێرشێکی سەربازیە، هیوادارین پەکەکە زیاتر سەری بەکێشەی کورد لەتورکیاوە بیەشێنێتو واز لەئاژاوە نانەوە لەکوردستانی عێراق بێنێت".
هه‌روه‌ك هێرشیكردۆته‌سه‌ر یه‌كێتى‌و ڕایگه‌یاندوه، "نێوانی ئێمەو پەکەکە ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو دژوارتر دەچێت، هەندێک لەبرادەرانی یەکێتی خەریکن خۆیان ئەکەن بەمامۆستای ڕێنمایی ئاشتیی‌و تەبایی‌و خێری زیندە، کەسانێک کە هیچ باجێکی شەڕی نەگریسی براکوژیان نەداوە، خۆیان لەئێمە کردۆتە باڵوێزی ئاشتی، وەک ئەوەی ئەم بەڕێزانە هەمویان ئاشتیخوازبنو تاکە شەڕخوازی مەیدان پارتی بێت".
له‌و ڕوهشهوه ئارى هه‌رسین ئاماژه‌ى بهوهكردوه، "نە حەزمان لەشەڕی براکوژیەو نە موبادەرەی هەڵگیرسانیشی ئەکەین، بەڵام عەنتەریش لەکەس قبوڵناکەین، تەنانەت ئەگەر ئەوکەسە براکەمان بێت کە پەکەکەیە".
Your Comment