کتێبی "شۆڕشێ ئیسلامی لە کوردستان" ڕەوانەی بازاڕ کرا

نوێترین بەرهەمی ناوەندی بەڵگەکانی شۆڕشی ئیسلامی لەژێرناوی شۆڕشی ئیسلامی لە کوردستان ڕەوانەی بازاڕ کرا

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێترین بەرهەمی ناوەندی بەڵگەکانی شۆڕشی ئیسلامی لەژێرناوی شۆڕشی ئیسلامی لە کوردستان ڕەوانەی بازاڕ کرا. لە ئەو بەرهەمەدا گیانفیداییەکانی خەڵکی کوردستان لە سەردەمە جیاوازە مێژووییەکان بەتایبەتی مێژووی شۆڕش نیشان دراوە.

ئەو کتێبە لە پێنج بەشدا نووسراوە: بەشی یەکەم جوگرافیا و پێشینەی مێژوویی پارێزگای کوردستان شرۆڤە کراوە، بەشی دووهەم دۆخی سیاسی کوردستان لە سەفەویە تا شۆڕشی مەشرووتە شی کراوەتەوە، لە بەشی سێهەمدا دۆخی سیاسی کودستان لە شۆڕشی مەشرووتە تا بزووتنەوەی ئیمام خومەینی هاتووە، لە بەشی چوارەم لەسەر بزووتنەوەی ئیمام خومەینی تا سەرکەوتنی شۆڕش باس کراوە و لە بەشی کۆتاییشدا رووداوەکانی دوای سەرکەوتنی شۆرش باس کراوە.

کتێبی شۆڕشێ ئیسلامی لە کوردستان لەلایەن کامران حەمانی کۆ کراوەتەوە و بە هەوڵی دامەزراوەی فەرهەنگی هونەری ناوەندی بەڵگەکانی شۆڕشی ئیسلامی بڵاو کراوەتەوە.

News Code 37740

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =