AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٢٢ ٠٩:٤٦

گۆڤاری شەڕە ئاسمانییەکان ڕاپۆرتی دا:

کوژرانی زیاتر لە 1500 کەسی سڤیل لە بوردمانەکانی تورکیا لە عێراق و سووریا

کوژرانی زیاتر لە 1500 کەسی سڤیل لە بوردمانەکانی تورکیا لە عێراق و سووریا

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری شەڕە ئاسمانییەکان، بوردەمانە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا لە عێراق و سووریا، لە ساڵی 2015 بۆ 2021 زیاتر لە 1500 کەسی سڤیلی کوشتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری شەڕە ئاسمانییەکان لە ڕاپۆرتێکدا خەساری گیانی خەڵکی سڤیلی لە عێراق و سووریا بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە ئەو دوو وڵاتە بەراورد کردووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سوپای تورکیا لە ساڵی 2015 بۆ 2021 لە عێراق و سووریا نزیک بە 500 ئۆپراسیۆنی سەربازی ئاسمانیی ئەنجام داوە کە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 1500 کەسی سڤیل.

شەڕە ئاسمانییەکان کە ژمارەی کوژراوانی خەڵکی سڤیلی بە وردی لێک داوەتەوە، ڕایگەیاندووە کە زۆربەی خەڵکی سڤیلێک کە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیاوە، لە عێراق و سووریا گیانیان لەدەست داوە، دانیشتووی ناوچە کوردنشینەکانی ئەو دوو وڵاتە بوون.

ئەو گۆڤارە ئامانج لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی ئاسمانی تورکیا لە عێراق و سووریای پێکانی هێزە کوردییەکان لە عێراق و سووریا ڕاگەیاندووە.

News ID 37723

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha