ئێران بەدوای ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پرسی کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ نوێنەرانی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئەفغانستان و یەمەن شرۆڤەیەکی پێشکەش کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە هەژماری تویتەری خۆی نووسی: گفتوگۆی باش و پڕ داهاتمان لەگەڵ ژان ئارنۆ و مارتین گریفیتس نوێنەرانی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئەفغانستان و یەمەن هەبوو.

ناوبراو ئاماژەی کردە سەر پرسی سەرەکی ئەو گفتوگۆوە و درێژەی دا: ڕەوتی ئاشتی ئەبی لە بەردەستی تەواویی ئەفغانەکان و یەمەنییەکان بە بێ هیچ جۆرە دەستیوەردانێکی بیانی، بێت.

ناوبراو لە کۆتاییدا لەسەر بابەتی هاوبەشی ئەو کۆبوونەوە جەختی کرد و زیادی کرد: ئێران بەدوای ئاشتی و سەقامگیری ناوچەییە. ئامادەی ئاسانکارین.

News Code 37688

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =