بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باره‌گاى بارزانى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكردهوهو ئه‌وه‌ى ڕونكردۆته‌وه، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌ڕێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندى به‌كه‌سوكارى پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كانى مه‌تیناوه كردووه و دووپاتیكردۆته‌وه، "بكه‌رانى ئه‌و تاوانه به‌سزاى خۆیان ده‌گه‌ن".
له‌و ڕاگهیهنراوهدا هاتووه، "ئه‌مڕۆ مەسعود بارزانی لەڕێگه‌ی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بەخانەوادەی ئەو پێشمەرگانهوه کردوه کە به‌ره‌به‌یانى پێنجى ئه‌م مانگه لە ئەرکی ئاسایی خۆیان لەئەنجامی ھێرشی چەکدارانی پەکەکە شەھیدبوون :
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا مه‌سعود بارزانی بەخانەوادەی ئەو پێشمەرگانەی وتووه:"پرسەی ئەو شەھیدانە پرسەی منە ئینجا ھی ئێوەیە، ئەوانەی تاوانی شەھیدکردنی پێشمەرگەکانیشیان ئەنجامداوە بەسزای خۆیان دەگەن".
ڕۆژی شه‌ممه ئاڵۆزیه‌كانى نێوان پارتى‌و په‌كه‌كه له‌سنورى ده‌ڤه‌رى بادینان، پێنج پێشمه‌رگه‌ى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى كوژران‌و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون .
هەڕەشەی توندی لە پەکەکە کرد
مەسعود بارزانی : ئەنجامدەرانی هێرش بۆ سەر پێشمەرگە بە سزای خۆیان دەگەن

مەسعود بارزانى هەڕهشهى سزادانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەوانەی تاوانی شەھیدکردنی پێشمەرگەکانیان ئەنجامدا بەسزای خۆیان دەگەن".
News ID 37653
Your Comment