بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 170 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 80 هەزار و 658 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 945 هەزار و 100 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا دوو ملیۆن و 508 هەزار و 907 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە