AP ١٤٠٠ جۆزەردان ١٠ ٠٩:٣٥

ئەندامی نووسینگەی سیاسی حەماس:

گرووپەکانی بەرخۆدان دەستیان بە بەرهەمهێنانی هەزاران مووشەک کرد

گرووپەکانی بەرخۆدان دەستیان بە بەرهەمهێنانی هەزاران مووشەک کرد

ئەندامی نووسینگەی سیاسی حەماس ڕایگەیاند: دوای کۆتایی شەڕی " خەنجەری قودس"، گرووپەکانی بەرخۆدان کاری بەرهەمهێنانی هەزاران مووشەکیان دەست پێکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، فەتحی حەمادە ئەندامی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: دوای شەڕی خەنجەری قودس، گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین کار بەرهەمهێنانی مووشەکیا دەست پێکردەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو زیادی کرد: کارخانە و کارگەکانی ئێمە لە فەلەستین کاری بەرهەمهێنانی هەزاران مووشەکیان دەستپێکردەوە تا بەم شێوەیە دەستدرێژیی ئیسرائیلەکان لە قودس و غەززە ڕابگرن.

پێشتریش یەحیا سنوار سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس لە غەززە لە بەردەوام بوونی بەرهەمهێنانی مووشەکەکانی بەرخۆدان هەواڵی دابوو.

News ID 37570

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha