AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٨ ١٢:٤٥

ئیدارەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا:

دابەزینی ڕێژەی هەناردە کردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەردەوامە

دابەزینی ڕێژەی هەناردە کردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەردەوامە

عێراق لە هەفتەی ڕابردوودا مامناوەند 184 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ ئەمریکا هەناردە کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە هەناردە کردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو بۆ 184 هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا دابەزیوە.

لە ڕاپۆرتەکەی ئیدارەی هەواڵگری وزەی ئەمریکا هاتووە: ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوو بە شێوەی مامناوەند 5 ملیۆن و 197 هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا لە 8 وڵات نەوتی هاوردە کردووە.

ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو بە شێوەی مامناوەند 184 هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا لە عێراقەوە هاوردە کردووە و کە ئەو ڕەقەمە نیشاندەری کەم بوونەوەی هاوردە لە چاو هەفتەی رابردووە چونکوو عێراق بە شێوەی مامناوەند 199 هەزار بەرمیلی لە ڕۆژدا هەناردە کردبوو.

News ID 37540

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha