گەنجێکی سنەیی ڕێکۆردێکی لە کتێبی گینس تۆمار کرد

ئازاد حەیدەریان گەنجی وەرزشوانی سنەیی توانی لە بواری بەر بازوو دەمبەل، بە کێشی 10 کیلۆیی و بۆ 24 کاتژمێر بە شێوەی بەردەوام، ڕێکۆردرێک لە کتیبی گینس تۆمار بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئازاد حەیدەریان گەنجی وەرزشوانی سنەیی لە کاتژمێر 21 ی شەوی پێنجشەممە 6 ی جۆزەردان وەرزشی بەر بازوو دەمبلی بە دەمبلی 10 کیلۆیی لە پارتی منداڵان سنە دەستپێکرد و ڕێکۆردی 24 کاتژمێر بێ وەستانی لە کتێبی گینس تۆمار کرد.

ئەو وەرزشوانە سنەییە لە پێنجشەممە کاتژمێر 9 ی شەوەوە بە جووڵەی بەر بازوو دەمبەل و بە کۆی دەمبلی 10 کیلۆیی لە هەوڵدا بوو کە ڕێکۆردی 24 کاتژمێرەی بێ وەستان لە کتێبی گینس بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات، کە سەریشکەوت.

خەڵکی شاری سنە بە پێشوازیەکی بێ وێنە لە ئەو وەرزشوانە پشتیوانیان کرد.

ئازاد حەیدەریان دوو ساڵی ڕابردووش بە 53 کاتژمێر مشت لێدانی بەردەوام، ڕێکۆردی ئەو وەرزشەشی لە گینس بە ناوی خۆیەوە تۆمار کردووە.

News Code 37536

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =