سەد بنەماڵە لە کەمپی ئەلهەولەوە لە کوردستانی سووریا گەڕێندرانەوە عێراق

نزیک بە سەد بنەماڵەی عێراقی لە بنەماڵەکانی پاشماوەی گرووپی تیرۆریستی داعش لە کەمپی ئەلهەولەوە لە کوردستانی سووریا، گەڕێندرانەوە عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلحوڕە، بەرپرسێک لە ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لەو بارەوە وتی: 94 بنەماڵەی عێراقی پێکهاتوو لە 381 کەس، بە هاوڕێی هێزە عێراقییەکان، کەمپی ئەلهەولیان بەجێ هێشت.

بەرپرسێکی ئەمنی ئەو کەمپەش لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری فەڕەنسا، چوونە دەرەوەی ئەو کەسانەی لە کەمپەکە و چوونیان بەرەو عێراقی پشت ڕاست کردەوە.

بەرپرسانی ئیدانەی خۆسەری کوردستانی سووریا جەختی کرد: چوونە دەرەوەی بنەماڵە عێراقییەکان لە کەمپی ئەلهەول، یەکەم قۆناغی بەڕێوە بردنی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش بە ڕێبەری ئەمریکالە عێراق و سووریایە.

بە وتەی ئەو بەرپرسە سوورییە، ئەو بنەماڵەگەلە دەگوازرێنەوە بۆ کەمپێک لە ناو خاکی عێراق.

News Code 37504

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha