AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٥ ٠٧:٢٥

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هەواڵی دا؛

جێگیرکردنی بۆمبهاوێژی ئەتۆمی ڕووسی لە بنکەی حەمیمیمی سووریا

جێگیرکردنی بۆمبهاوێژی ئەتۆمی ڕووسی لە بنکەی حەمیمیمی سووریا

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک لە فڕینی سێ بۆمب هاوێژی ڕووسی تۆپۆلۆف لە بنکەی سەربازی حەمیمیمی سووریا هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی رۆیتێرز، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک لە فڕینی سێ بۆمب هاوێژی ڕووسی تۆپۆلۆف لە بنکەی سەربازی حەمیمیمی سووریا هەواڵی دا.

بە پێی ئەم هەواڵە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک ڕایگەیاند کە سێ فڕۆکەی شەڕکەری دوورهاوێژی تۆپۆلۆفی 22 ئەمڕۆ بە مەبەستی سەقامگیربوون لە بنکەی سەربازی حەمیمیم بەرەو سووریا فڕین.

بە وتەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، ژێرخان و جیهازاتی پێویست بۆ فڕۆکەی شەڕکەری دوورهاوێژ تەیار کراوە و ئێستا بەستێنی پێویست بۆ سەقامگرتن و فڕین لەو بنکانە دابین کراوە.

بڕیارە ئەم سێ فڕۆکە پاش سەقامگیربوون، مەشق و فڕین لە دەریای مەدیتەرانە، بگەڕێنەوە بۆ ڕووسیا.

News ID 37494

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha