بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی بە ئاماژە بە تەواو بوونی مۆڵەتی سێ مانگەی تۆماری دەیتا لەلایەن کامێراکانی ئاژانس و پێوەندی تەلەفۆنی ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لەگەڵ ڕافائێل گروسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی، وتی: بە پێی دانوستانەکانی 4+1 کە لە ڤیەنا لە ئارادایە، بڕیاری ئێران بەم شێوەیە ڕاگەیێندرا کە تا یەک مانگی دیکەش بەرنامەی تۆماری وێنەکان لە وزەخانەکان ئیزنی چالاکیان دەبێت.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە هیچ بەیاننامەیەکی هاوبەشمان لەو بارەوە نییە و ئەو بڕیارەمان ڕاگەیاند و هیوادارین لە ئەم ماوەیەشدا دانوستانەکان بگاتە ئەنجام.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە درێژەی پیتاندنی ئۆرانیۆمی 60 لەسەد، زیادی کرد: پیتاندنی ئۆرانیۆمی 60 لەسەد، 20 لەسەد و 5 لەسەد درێژەی هەیە و ڕێژەی پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی 20 لەسەدی ئێمە سەرووی 90 کیلۆگرامە کە بە پێێ پەسەند کراوی مەجلیس ئەبێ لە یەکساڵدا بۆ 120 کیلۆگرام بەرز دەبێتەوە و ئێستا دوای نزیک بە 4 مانگ دەگاتە 90 کیلۆگرام .
Your Comment