بە پێی هەواڵی مێهر، پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر ماڵی ئەندامانی حزبی دیموکراتیکی گەل(هەدەپە) و حیزبی ناوچە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) لە شارەکای ئادانا و دێرسیم و 20 کەس لە ئەندامانی ئەم حیزبانەی قۆڵبەست کرد. تاوانی ئەم کەسانە ئەندامێتی لە ڕێکخراوەی تیرۆریستی ڕاگەیندراوە.
لە نێو قۆڵبەست کراواندا ناوی مێحمێت یاشیک بەڕێوەبەری ڕێکخراوەی هەدەپە لە ئادانا، مێحمێت توتوش بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پشتیوانی لە بنەماڵەی قۆڵبەست کراوانی چوکوروا، جگەرخوێن گووێن، شیندا ئێرۆل و بێریتان ئۆزیی دەبینرێت.
Your Comment