AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٣ ١٠:٤٢

زەریف بۆ بلینکن:

پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران ئازاد بکەن/ سەردەمی کەڵک وەرگرتن لە میراتی ترامپ کۆتایی هاتووە

پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران ئازاد بکەن/ سەردەمی کەڵک وەرگرتن لە میراتی ترامپ کۆتایی هاتووە

وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی بە ئەرکی یاسایی ئەمریکا زانی و نووسی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی ئێران ئامرازێک بۆ دانوستان نییە.

بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەدجەواد زەریف لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا لە کاردانەوە بە وتەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران، نووسی: ئانتۆنی بلینکێن، هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی سەردەمی ترامپ ئەرکێکی یاساییە و ئامرازێک بۆ دانوستان نییە.

ئەو داکۆکی کرد: ئەو کارانە بە کەڵکی ترامپ نەهات و بە کەڵکی ئێوەش نایەێت. پارە بلۆکەکراوەکانی ئێران ئازاد بکەن.

زەریف هەروەها نووسیویە: سەردەمی کەڵک وەرگرتن لە میراتەکانی ترامپ تێپەڕیوە. جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا وازی لێ بێنە.

News ID 37466

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha