بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن مەجید تەخت ڕەوانچییەوە لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان خوێندرایەە،جەختی کرد: تەنیا ڕێگای ئاشتی لە فەلەستین بەڕێوەبردنی گشت پرسیەک لە نێوان سەرجەم دانیشتووانی فەلەستین لە جوو، مەسێحی و موسڵمانان و ئاوارە و پەنابەرانی فەلەستینیە.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا هێناویە: سەرەتا دەمەوێت لە ئێوە بۆ پێکهێنانی کۆبوونەوەی بەجێ لە حاڵیکدا کە جیهان جەنایەتەکانی ئیسرائیل بەرانبەر فەلەستینییەکان دەبینن، دەسخۆشی بکەم.
داگیر کردنی گەڕەکێکی عەرەب نشینی دیکە لە نزیکی مزگەوتی ئەقسا، پووچەڵ بوونی ئاسایی کردنەوەی پێوەندیی هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی دەسەلمێنێت، دیارە کە تەنیا ڕێگای ئاشتی لە فەلەستین بەڕێوەبردنی گشت پرسیەک لە نێوان سەرجەم دانیشتووانی فەلەستین لە جوو، مەسێحی و موسڵمانان و ئاوارە و پەنابەرانی فەلەستینیە.
زەریف لە کۆتایی پەیامەکەیدا هێناویە: ئێران دیسان لەسەر پاڵپشتی بەهێزی خۆی لە فەلەستین جەخت دەکات و ڕایدەگەیێنێت کە لەسەر بەڵێنی خۆی بۆ درێژەی پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین بۆ هەوڵدانیان بۆ گەییشتن بە ماف و داواکارییە ڕەواکانیان لەوانە ئازادی و سەربەخۆیی و دیاری کردنی چارەنووس و ... ە.
Your Comment