AP ١٤٠٠ گوڵان ٢٨ ٠٨:٠٦

سەرۆک کۆماری تورکیا پاگەندەی کرد:

سوپای تورکیا سەرکردەیەکی باڵای پەکەکەی تیرۆر کردووە

سوپای تورکیا سەرکردەیەکی باڵای پەکەکەی تیرۆر کردووە

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، کە لە هەرێمى کوردستان فەرماندەی پەکەکە " نورەدین سۆفی" یان کوشتووە کە بەرپرسی گشتی پەکەکەیە لە سوریا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەردۆغان پاگەندەی ئەوەی کردووە کە نورەدین سۆفی بەرپرسی زۆربەی ئەو هێرشانە بووە کە دژی سەربازەکانیان لە ناوچەکانی "درع فورات"و "غصن الزیتون" لە باکوری سوریا ئەنجامدراون و ئەوان توانیویانە تیرۆری بکەن.
بەوتەى سەرۆکى تورکیا نورەدین سۆفی فەرمانی کوشتنی ١٣ کەسە رفێندراوەکەی چیای "گارا"ی دەرکردووە لە باکوری عێراق، دەشڵێت: بە کوشتنی سۆفی نورەدین، بۆ هەموان دەسەلمێت کە جیاوازی لەنێوان پەکەکەو پەیەدەو یەپەگەدە نییەو یەک رێکخراون.

لەسەر تیرۆرکردنى ئەو فەرماندەیەى تائێستا پەکەکە هیچ لێدوان و راگەیەنراوێکى بڵاونەکردوەتەوە.

سوپای تورکیا سەرکردەیەکی باڵای پەکەکەی تیرۆر کردووە

News Code 37364

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha