AP ١٤٠٠ گوڵان ٢٣ ١٠:٥٧

رۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمز، شی دەکاتەوە:

ئاوا بوونی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان و بێدەنگیی ڕۆژاوا

ئاوا بوونی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان و بێدەنگیی ڕۆژاوا

رۆژنامەی فاینانشڵ تایمزی بەریتانی بابەتێکی بەناوی "دەسەڵاتدارانی کوردستانی عێراق بایدەدەنەوە" رایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان، هاوپەیمانەکەی رۆژئاوا، دەستبەرداری دیموکراسی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەکە بەدواداچوونێکی وردی بۆ کەیسی دەستگیرکردن و بڕیاری زیندانی کردنی رۆژنامەوانان و چالاکوانانی بادینان کردووە و نووسیویەتی،"دەستگیرکردن و سزادانی رۆژنامەنووسان و چالاکڤانان نیگەرانییەکانی دیکەی دەربارەی کۆنترۆڵ کردنی حکوومەت لەلایەن دوو بنەماڵە نوێ کردۆتەوە."

لەسەرەتای بابەتەکەیدا، فاینانشڵ تایمز نووسیویەتی "خەونە ترسناکەکەی دەسەڵاتدارانی هەرێم بەوە دەستیپێکرد کاتێک شەش ئۆتۆمبێل هەڵدەکوتنە سەر ماڵی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی کە دەکەوێتە هەولێری پایتەخت، لانیکەم 10 ئەندامی هێزەکە دەچنەوە ژورەوەی ماڵەکە و بەدوای رۆژنامەنووسە 38 ساڵانەکەدا دەگەڕێن."

ئەو ڕۆژنامە هەروەها نووسیویەتی، کاتێک دەستگیری دەکەن، تفەنگێک لەسەر سەری بووە دواتر لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە بەسیخوڕی کردن تۆمەتباردەکرێت.

فاینانشڵ تایمزی بەریتانی وێنەیێکی مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانیی داناوە کە دەستیان لەناو دەستی یەکدایە و دەربارەی دۆخی سیاسی و ئازادی و حوکمڕانی لە ھەرێمی کوردستاندا گفتوگۆی لەگەڵ پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح کردووە.

عەلی حەمە ساڵح ئاماژەی بەوە کردووە لە بری حکوومەت، لە کوردستان دوو حیزب حوکم دەکەن و لەنێو ئەو دوو حیزبەش دوو بنەماڵەیە.

لەو چاوپێکەوتنەدا، عەلی حەمەساڵح ئاماژە بەوەش دەکات، لەبری گەشەکردنی دیموکراسیەتێکی فرەیی لەژێر چاودێری ڕۆژئاوادا، ئەمڕۆ لە ڕاستیدا تەنها دوو خێزان دەسەڵاتدارن، هەریەکەیان لە زۆنی خۆیدا و پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران، هەموو ئەو شتانەی دەیانبینن تەنها بۆ نماییشە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 37283

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha