ناونووسی بەربژێرەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران دەستی پێکرد

ناونووسی بەربژێرەکان بۆ پۆسەتی سەرۆک کۆماری ئێران لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە لە تاران دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێزدەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بە شێوەی فەرمی و بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە تاران دەستی پێکرد.

شیاوی باسە کە هەڵبژاردنەکانی پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت و ئەو کەسانەی کە لە شۆرای نیگابان ناویان پشت ڕاست دەکرێتەوە، ئیزنیان دەبێت کە بانگەشە بۆ کار و بەرنامەکانی خۆیان بکەن.

News Code 37259

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha